ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.1.26، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.سالار عوسمان، بەرپرسى بەشى ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندنى پارتى و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەند و هونەردۆستان و نووسەر وڕۆژنامەنووسان، لە ژێرناونیشانى (ئەدەب و هونەر، چراکانى ڕێگاى ژیانە ) دیدارى کاریگەرى ئەدەبى زارەکى لە سەر موزیکى کوردى سازکرا، کە لەلایەن بەشى ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندنى پارتى ڕێکخرابوو.
لە دیدارەکەدا، جگە لە پێشکەکردنى وتار و نیشاندانى فلمێکى دۆکیۆمێنتارى و پێشکەش کردنى چەند پانێلێک لە بارەى کاریگەرى ئەدەبى زارەکى وەک گەنجینەیەک و بەشێک لە سامانی نەتەوەیی گەلەکەمان لە سەر موزیکى کوردى و ڕۆڵى لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و فۆلکلۆر و ئەدەبیاتدا، ئەلبومى خاکڤین پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.