پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە پارێزگارى دیوانیە کرد

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.1.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە عباس شعیل الزاملى، پارێزگاری دیوانیە و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە دیدارەکەدا، جەخت لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا کرایەوە و ئاماژەی بەوەدرا بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان دەتوانرێت دەرەنجامی باش هەبێت بۆ خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتییان.

پاشان گفتوگۆ لە بارەى پڕۆژە و کارە خزمەتگوزارییەکان و وەبەرهێنان و ئاوەدانى شارەکان کرا، بۆ ئەومەبەستەش پارێزگارى دیوانیە، ئومێدى خواست سوود لە ئەزموونى ئاوەدانى و گەشەپێدانى هەولێر وەربگیریت لە وەبەرهێنان و ئاوەدانى بۆ پارێزگاکەیان.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگارى هەولێر، ئامادەیی هەموو ئاسانکارى و هاریکارییەکى نیشاندا، بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونى ئاوەدانى پایتەختى هەرێمى کوردستان و ئاڵوگۆڕى سەرمایەگوزاریی و ئابوورى لە نێوان بەرپرسان و پیاوانى کار و کۆمپانیاکانی هەردوو پارێزگادا، هەروەها تەئکیدى لەوەکردەوە خواستى پارێزگاى هەولێر بوونى پەیوەندییەکى تۆکمەیە لەگەڵ هەموو پارێزگاکانى عێراق لە پێناو زیاتر بەرەوپێشبردنى ئاوەدانى شارەکان و خزمەتکردنی هاوڵاتییان.

لە کۆتایدا، پارێزگارى دیوانیە سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ پێشوازییەکەى و دووبارە جەختى لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو پارێزگا کردەوە و خۆشحاڵى خۆشى بەسەردانیکردنى شارى هەولێر و ئەو ئارامى و ئاسایشى و ئاوەدانییەى له‌ پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌رقه‌راره‌ نیشاندا.