بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شەڕو دەمەقاڵێی نێوان چەند گەنجێک لە ڕانیە کەسێک کوژراوە و سێ دیکەش بریندار بوونە.
پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان چەند گەنجێک لە ڕانیە، کە چەکیان بەکار هێناوە، کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
بە گوتەی پۆلیسی ڕاپەڕین “قوربانییەکە بە برینداری بە ئەمبوڵانس ڕەوانەی سلێمانی کراوە و لە ڕێگا گیانی سپاردووە.” ئاماژەی بەوەش کرد “سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو ڕووداوە دەستگیر کراون.”
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی کوژراوە، ناوی ژیناڵ ئیبراهیم، تەمەنی 23 ساڵ و کارمەندی دژە تیرۆر بووە.