کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە.

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-1-2025، ئاسمان بەگشتى پەڵە هەور ونیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما، نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا، کەشی سبەی دووشەممە، 27-1-2025، ئاسمان بەگشتى پەڵە هەور ونیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 15پلەى سیلیزى

دهۆک : 17 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى

سۆران: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى