ئەمڕۆ شەممە 2025.1.25، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئیداری و مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆڕان و شارەزایان، کۆنفرانسێکی تایبەت بە کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتی بەریتانیا و هۆکار و چارەسەرەیەکانی لە هەولێر بەڕێوەچوو، کە لەلایەن پلاتفۆرمی مافی مرۆڤی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا ڕێکخرابوو.
لە کۆنفرانسەکەدا، چەندین بابەتی پەیوەست بە کۆچی نایاسایی و ئەو هەنگاوانەی پێویستە کاریان لە سەربکرێت خرایە ڕوو و کۆچی نایاسایی و دهرهنجامهكان و هۆکار و پاڵنەرانەکانی خرایە بەرباس و گفتووگۆ، لەوبارەیەشەوە چهندین پێشنیار و ڕێگاچاره دیاریکرا.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەر و سەرپەرشتیاران، ئومێدی خواست لە هێنانەدی ئامانجەکانی کۆنفرانس سەرکەوتووبن.