بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی “دکتۆر دەشتی دزەیی” بە خاک سپێردرا

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2025.1.25، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، د.سامان بەرزنجی، ئومێد خۆشناو، سەفین دزەیی، نوێنەرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی و هەڤاڵان و خزم و کەس و کار و خانەوادەکەی، تەرمی کەسایەتی دیاری شاری هەولێر و کوردستان لە بواری پزیشکی، پڕۆفیسۆر دکتۆر (دەشتی دزەیی) پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ لە گوندی قوشاغلووی شاری هەولێر بەخاک سپێردرا.