شەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG) لە وێستگەی غازی کۆرمۆر، کۆمپانیای (داناغاز ) ناچار بووە بە دابەزاندنی 100 مەقمق غاز کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی (700) مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا .
ئێستاش وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا و لایەنە پەیوەندارە لەسەر هێڵن بۆ چارەکردنی هەرچی زووتری کێشەکە و ئاساییکردنەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا.