سه‌رۆك بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕقی له به‌كارهێنانی زاراوه‌ی “كه‌مینه‌كان” ده‌بێته‌وه؛ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه هه‌مووان له هه‌رێمی كوردستان له ئاسایش و ئارامی و سه‌قامگیردان. لەبارەی سووریاوە گوتی: پێویستە کورد لە وڵاتەکەدا ڕێگەی گفتوگۆ بگرێتەبەر.
هه‌ینی، 24ـی كانوونی دووه‌می 2025، سه‌رۆك بارزانی له میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “شه‌مس”، ڕایگه‌یاند، دژی به‌كارهێنانی زاراوه‌ی “كه‌مینه‌كان”ـه، به‌ڵكوو چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كوردستانی كردووه و پێی ڕاگه‌یاندوون له بری به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوه، زاراوه‌ی “پێكهاته‌كان” به‌كار بهێنرێت.
سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به بارودۆخ و پێشهاته نوێیه‌كانی سووریا گوتی، ئاماژه‌كانی كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ركه‌وتبوون، به‌ڵام به‌م شێوه خێرایه، هه‌رگیز چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ڕژێمه‌كه ساڵی 2011 ده‌ڕووخا، به‌ڵام ئه‌و كات ئێران، ڕووسیا و حزبوڵڵای لوبنانی ڕێگه‌یان له كه‌وتنی گرت.
سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه كرد، ئه‌وه‌ی له سووریادا ڕووی دا و ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ڕووخا، دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی كه‌وتنی مووسڵ بوو له ساڵی 2014ـدا.
ئه‌وه‌ی تا ئێسته له ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا ده‌یبیستین، زۆر باشه، به‌ڵام ئومێده‌وارین وه‌كوو خۆیان جێبه‌جێ بكرێن
سه‌باره‌ت به سه‌ركردایه‌تی نوێی سووریا سه‌رۆك بارزانی گوتی: ئه‌وه‌ی تا ئێسته له ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا ده‌یبیستن، زۆر باشه، به‌ڵام ئومێده‌وارن وه‌كوو خۆیان جێبه‌جێ بكرێن. به مافی خۆمانی ده‌زانین هۆشیار و ئاگه‌دار بین، چونكه قسه به ته‌نیا به‌س نییه و پێویستی به كرده‌وه هه‌یه و كێشه‌كان چاره بكرێن و سوود له په‌ند و وانه‌كانی ڕابردوو وه‌ربگیرێت.
سه‌رۆك بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویست ده‌كات چاوه‌ڕانی كرده‌وه بن، به‌تایبه‌تی كه كورد له‌و وڵاته‌دا ساڵان و سه‌رده‌مانێكی زۆره به تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1962ـوه‌وه ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی و ته‌نگپێهه‌ڵچنین و ئازار ده‌كرێته‌وه و تا ئێسته‌یش ئه‌م دۆخه له‌سه‌ری هه‌ڵنه‌گیراوه و به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها به پێویستی زانی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا له واقیعی كورد له سووریا تێ بگات، هاوكات كوردیش له‌م وڵاته ده‌بێت ڕێگه‌ی ئاشتییانه و گفتوگۆ بۆ چاره‌كردنی پرس و مافه‌كانی بگرێته‌به‌ر.
سه‌رۆك بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه، كورد له سووریا به ده‌ست خۆیان بێت كامه سیسته‌می سیاسی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵكوو له سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌ناو خۆیان ده‌نگیان یه‌ك بخه‌ن و پاشان به‌یه‌كه‌وه بچنه دیمه‌شق و داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و خۆیان بڕیار بده‌ن.
له باره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش گوتی: بارودۆخه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه پێویستی به دیدار و چاوپێكه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه هه‌بوو و به‌وپه‌ڕی گه‌رمییه‌وه پێشوازیم لێ كرد و له به‌رانبه‌ریشدا عه‌بدی ورده‌كاری دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رعی بۆ باس كردووم، كه له یه‌ك كاتدا خاڵی هاوبه‌ش و ناكۆك له نێوان عه‌بدی و شه‌رعدا هه‌بووه.
ئامۆژگاری مه‌زڵووم عه‌بدیم كرد هه‌رگیز بێ ئومێد نه‌بێت
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت: ئامۆژگاری عه‌بدی كردووه كه هه‌رگیز بێ ئومێد نه‌بێت، به‌ڵكوو په‌نا بباته به‌ر گفتوگۆ و ده‌ستبه‌رداری هه‌ر جۆره كاریگه‌ری و هه‌ژموونێكی ده‌ره‌كی ببێت و هه‌نگاو بنێت به ئاراسته‌ی یه‌كخستنی گوتاری كوردی له سووریا. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كورد له سووریا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ئایینده‌ی خۆیان گه‌شبینن، به‌ڵام ترس و هه‌ستیاریشیان هه‌یه، به تایبه‌تی كه ئایینده‌ی سووریا به گشتی ڕوون نییه.
سه‌رۆك بارزانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له چاوپێكه‌وتنه‌دا هه‌رگیز هه‌ستی به‌وه نه‌كردووه عه‌بدی مه‌یل و نه‌زعه‌یه‌كی جووداخوازیی هه‌بێت، به‌ڵكوو بۆی ڕوون بووه‌ته‌وه كورد ده‌یه‌وێت به‌شێك بێت له سووریا و به مافه‌كانی بگات. ده‌شڵێت، به عه‌بدی گوتووه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه نه‌پچڕێنن و با بەریەککەوتنتان نەبێت، به‌ڵكوو له‌م بارودۆخه‌دا خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌س ده‌ستوه‌ردان له داواكاری و مافه‌كانیان بكات. جەختی لەوەش کردەوە، کاتی ئەوە هاتووە پەکەکە واز لە کوردی سووریا بهێنێت.
بوونی په‌كه‌كه له سووریا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و پاساوێكه بۆ ده‌ستوه‌ردانی توركیا
سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه، بوونی په‌كه‌كه له سووریا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و پاساوێكه بۆ ده‌ستوه‌ردانی توركیا. ده‌شڵێت: هه‌رێمی كوردستان توانای هه‌یه ڕۆڵی گرنگ له پرسی كورد له سووریا بگێڕێت به‌تایبه‌ت له یه‌كخستنی گوتار و هه‌ڵوێستی كورد و هاندانیان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا و هاوكاریكردنیان له سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا مه‌رجە هه‌مان ئه‌م ئه‌زموونه وه‌كوو خۆی دووباره بكه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه. گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت هاوكارییان بكات له ڕووی ئابووری.
سه‌رۆك بارزانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، نه‌ك هه‌ر كورد له سووریا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و سته‌م و چه‌وسانه‌وه ببێته‌وه ئاماده‌یه به‌رگریی لێ بكات، به‌ڵكوو هه‌ر مرۆڤ هه‌مان چاره‌نووسی ڕووبه‌ڕوو كرایه‌وه، ئاماده‌یه به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك هاوكاری بكات. ڕوونیشی كرده‌وه، ترسێك هه‌یه له سووریا سه‌باره‌ت به كورد، به‌ڵام ئومێده‌وارن ئه‌م ترسه نه‌بێته واقیع و هیواخوازن به كرده‌یی نه‌كرێت.
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی سیسته‌می فیدراڵییه‌وه گوتی: پێناسه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م سیسته‌مه بریتییه له دابه‌شكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵات و سامانه‌كان، ئه‌م سیسته‌مه‌ش سه‌ركه‌وتووترین له‌و وڵاتانه‌ی كه فره‌یین له ڕووی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی و ئیتنیكه‌وه، كه ئه‌مه بۆ سووریاش دروسته و هه‌مان ڕووخساره‌كانی فیدراڵیه‌تی هه‌یه و پێكهاته‌ی جۆراوجۆری له خۆ گرتووه.
تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه له‌باره‌ی فیدراڵییه‌وه هه‌یه كه پێیان وایه بریتییه له دابه‌شكردنی وڵات
گوتیشی، هه‌رگیز نابێت ئاڵته‌رناتیڤی فیدراڵی بریتی بێت له سه‌ركوتكردن و چه‌وسانه‌وه و نكوڵیكردنی مافی ئه‌وانی دیكه. سه‌رۆك بارزانی، باسی لەوەش کرد، تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه له‌باره‌ی فیدراڵییه‌وه كه پێیان وایه بریتییه له دابه‌شكردنی وڵات بۆ سه‌ر چه‌ند وڵاتێكی بچووك، كه هه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه وایكردووه ڕۆژانه كێشانه به‌سه‌ر یه‌كدییه‌وه كه‌ڵه‌كه بن.
سه‌رۆك بارزانی له مامه‌ڵه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، به شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی و به‌بێ هیچ دوودڵی و هه‌ڵچوونێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ بارودۆخێك نین كه ئه‌نجامه‌كه‌ی نادیاره. گوتیشی، ڕاسته، پێشهاتی نوێ هه‌یه، به‌ڵام به‌كارهێنانی زاراوای “جووداخوازی” له ڕاستیدا زاراوه‌یه‌كی وه‌كوو گێچه‌ڵ به‌كار ده‌هێنرێت، مافی چاره‌ی خۆنووسین مافی گه‌لانه و خوای گه‌وره ئه‌و مافه‌ی پێ داون و كوردیش ئه‌و مافه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت به لێكگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كه به دی بێت. جه‌ختیشی كرده‌وه، نكوڵیكردن له‌م مافه سته‌مێكی گه‌وره‌یه و هه‌رگیز قبووڵكراو نییه، كورد زیاتر له سه‌د ساڵه ئه‌م سته‌مه‌ی به‌رانبه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام نه تواوه له له‌ناوچوو و نه كۆتاییشی پێ دێت و كێشه‌كانیش به‌رده‌وامن، بۆیه پێویسته ئه‌مه چاره بكرێت. بۆیە دەبێت چارەسەرێک بدۆزینەوە. ناکرێت هیچ ولاتێک بە‌هێز پشتیوانی بۆ حکوومەت بەدەستبهێنیت، پشتیووانی بە‌هێز بەدەست نایەت.
دۆزی كورد هەمیشە دۆزێکی دادپەروەرانە و بە‌هێزە، بەڵام ڕەفتاری کورد خۆی، هەندێکجار ئەو دۆزە بە‌هێز یان لاواز دەکات، چونکە حەق بە‌هێزە.
ئەگەر کورد یەکگرتوو بێت بە‌هێزە، کورد پێویستی بە دوژمن و نەیار نییە
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی، ئەگەر کورد یەکگرتوو بێت بە‌هێزە، کورد پێویستی بە دوژمن و نەیار نییە، بەڵام زۆرجار ڕەفتار گەلیک هەلمان لە کیس دەچوێنن، ئەوەشمان زۆر بینیوە. کوردانی سووریا یەکگرتوو نیین، کار بۆ یەکخستنەوەیان دەکەین و هانیان دەدەین، لەسەر ئامانجێکی شەرەفمەندانە ئامانجێک بۆ وەدەستخستنی مافەکانیان بەبێ دەست بردن بۆ توندوتیژی و خوێنڕێژی. “من گەشبینم بە وریاییەوە، نابێ گەشبینی بێ وریایی بێ، چونکە زۆرمان بینیوە.”
سه‌رۆك بارزانی له باره‌ی قامشلۆ گوتی، لە دڵمدایە و هیوادارم لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی بکەم، بیری قامشلۆ و خەڵکەکەی و هەموو برایانی کوردی سووریام کردووە و شەرەفێکی گەورەیە گەنجانی کورد لە سووریا خۆشیان بوێم، من هەمان خۆشەویستیم بۆیان هەیە.
هیچ کێشەیەک بێ چارەسەر نییە، بەڵام ئەگەر نیازپاکی نەبێت، هەزار دەستووریش سوودی نییە
سه‌رۆك بارزانی ڕوونی كرده‌وه، کێشەکە لە نیاز دایە، ئەگەر نیازباشی هەبێت، هیچ کێشەیەک بێ چارەسەر نییە، بەڵام ئەگەر نیازپاکی نەبێت، هەزار دەستووریش سوودی نییە.
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌م بوو به زیاتر له 40 كورسیی په‌رله‌مان، گوتی: سەرکەوتن لە هەڵبژاردن لە پێشبینییەکانی ئێمە بە دەر بوو، ئێمە متمانەمان بە سەرکەوتن و بردنەوە هەبوو، بەڵام بەم قەبارەیە نا. سوپاسی گەلی کوردستان دەکەم بۆ ئەم متمانە پڕبایەخە.
گوتیشی، هەڵبژاردن بە گەلێک یاسای دادگەی باڵای فیدراڵی بەڕێوە چوو، ئۆپۆزیسیۆن هەموو هەوڵی خۆیدا بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کاریگەریی لەسەر پارتی دروست بکەن، بۆ ئەوەی لاوازی بکەن و دووچاری دۆڕانی بکەن. ئەمە ئامانجیان بوو، بەڵام گەلی کورد هەموو ئەو گومانانەی پووکاندەوە و هەموو هەوڵەکانی شکست پێ هێنا، سەرباری هەموو پیلانگێڕییەکان، پارتی بردنەوەیەکی گەورەی بە دەست هێنا، ئەگەر یەکبازنەش بووایە ژمارەی کورسییەکانی پارتی زیاتر لە 45 کورسی بوو، ئەگەر لەسەر ئاستی عێراق بێت و دەنگی کەرکووک و مووسڵی بخەینە سەر، دەنگەکانی پارتی یەک ملیۆن تێ دەپەڕێنن و دەبێتە یەکەمی سەر ئاستی عێراق.
بەشێک لە دەزگاکانی بەغدا و ئۆپۆزیسیۆنی هەرێمی کوردستان پیلانگێڕی لە دژی پارتی دەکەن
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشایه‌وه، بەشێک لە دەزگاکانی بەغدا و ئۆپۆزیسیۆنی هەرێمی کوردستان پیلانگێڕی لە دژی پارتی دەکەن، ئێمە ئۆپۆزیسیۆنی دیموکراتی دەخەینە سەر سەرمان، بەڵام ڕاستەییەکە ئەوەیە پیلانگێڕی هەبوو، بە هاوبەشی، دەیانویست شکست بە پارتی بهێنن دابەشی بکەن و لە قاڵبی بدەن و بچووکی بکەنەوە. “چاوەڕێم نەدەکرد هەڵبژاردن بەو شێوە باشە به‌بێ کێشە بەڕێوە بچیت لە ژێر سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی عێراق، چاودێری نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان.”
گوتیشی، پارتی هەڵبژاردنی دوو ساڵ دوانەخست، بەڵکوو ئەوانەی ناویان لە خۆیان ناوە ئۆپۆزیسیۆن و بەشێک لەوانەی لە نێو حکوومەتدان، قاچێک لە نێو حکوومەت و قاچێک لە نێو ئۆپۆزیسیۆن ئەوان هەڵبژاردنیان دواخست، تاکوو دادگەی فیدراڵیان هێنا دەستوەردانی کرد و زۆرێک لە یاساکانی گۆڕی.
ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كوو دوو مانگی دیكه پێكبهێنرێت
هه‌روه‌ها گوتی، “سەبارەت بە لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن، ئێمە هەر لە سەرەتاوە گوتمان ڤیتۆمان لەسەر کەس نییە، بۆ ئەوەی بە گوێرەی شایستەیی هەڵبژاردن بەشداریی لە حکوومەتدا بکەن، ئەمە بنەمایەکی حەقە، ئەگەر نا هەڵىژاردن بۆ چییە، لەگەڵ ئەمەشدا دەکرێت لە هەندێک حاڵەتدا لە پێناو بەرژوەندیی نەتەوەیی نەرمی بنوێنین، ئێستە شاندێکی پارتی بۆ گفتوگۆ و دانووستان لەگەڵ لایەنەکان ڕاسپێردراوە، لە دوا کۆبوونەوەم لەگەڵ شاندەکە گوتیان، گێمێکی باشیان لەگەڵ یەکێتی بڕیوە. هیوادارین لە زووترین کاتدا حکوومەت پێک بهێنرێت و هیودارام هەموو پارتەکان بەشداریی لە حکوومەتدا بکەن، کوردستان گەورەیە و هەموو لایەک مافیان هەیە. پێش هەڵبژاردن هەموو لایەک ئامادەکارییان بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات و هەموو شتێک کردبوو، نازانم بە نیاز بوون مافی پەنابەرێتی بە پارتی بدەن یاخود نا؟”
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه مەحاڵە و نابێت پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان تاکوو کاتی هەڵبژاردنی عێراق وەکوو ئەوەی هەندێک لایەن دەیڵین دوا بخرێت، دەبێت بەڵکوو ئەوپەڕی تاکوو دوو مانگی دیکە دەکرێت چاوەڕێ بكرێت.