بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک (هەردەوێڵ کاکەیی)ی بەسەرکردەوە

لە شاری کەرکووک، د.سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، سەردانی نووسەری دیاری کورد (هەردەوێڵ کاکەیی) ی کرد.

لە دیدارەکەدا وێڕای وتوێژ لەبارەی بەرهەمەکانی نووسەر، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بەرهەمەکانی نووسەری ناوداری کورد (هەردەوێڵ کاکەیی) بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەدا، کە بەرهەمەکانی خزمەتی گەورەی بە بواری ئەدەب و زمان و فۆلکلۆر و هەموو بابەتە ڕۆشنبیرییەکان کردووە، سەرمایەیەکی گەورەی هزری و ڕۆشنبیرییە، هەروەها پشتیوانی و ئامادەیی خۆی بۆ هەر هاوکارییەکی پێویست بۆ نووسەر، نیشاندا.

(هەردەوێڵ کاکەیی) یەکێکە لە نووسەرە دیار و نێودارەکانی شاری کەرکووک و کوردستان، خاوەنی زیاتر لە (50) کتێبە لە بوارەکانی زمان، فەرهەنگ، کەلەپوور، فۆلکلۆر، پەند، قسەی نەستەق، مێژووی کاکەیی و حەقەکان.

ا وتأريخ الكاكائية.

کوردی | عربی