گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرجەم دەرچووانی ساڵی رابردووی كۆلیژەكانی پزیشكی گشتی لە هەرێمی كوردستان دادەمەزرێن.
دكتۆر سەركار سورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند “سەرجەم دەرچووانی ساڵی 2024ی كۆلیژەكانی پزیشكی گشتی لە هەرێمی كوردستان دادەمەزرێن”.
دكتۆر سەركار سورچی ئاماژەی بەوەش دا كە دامەزراندنی ئەم دەرچووانە ئێستا لە پڕۆسەدایە و بۆ ئەم مەبەستە میلاك تەرخان دەكرێت.