سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆ بووەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ جان نۆوێل بارۆ، وەزیری ئەوروپا و کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا کۆ بووەوە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی حکومەت و گەلی فەڕەنسای لە گەلی کوردستان کرد.