بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٣.١.٢٠٢٥ بەئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و دكتۆر ئیدریس سەرۆکی زانکۆی تیشک و سەرۆک و ئەندامانی سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان، حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی زانستەکانی دەم و ددان لە لایەن زانکۆی تیشک بەڕێوەچوو.
لەو کۆنفرانسەدا کە دەیان پزیشکی ددان ئامادەبوون، تاکید لە نوێترین تەکنەلۆژیا و بەرهەمی پزیشکی ددان لە هەرێمی کوردستان کرایەوە و چەندین وتار پێشکەشکران کە گوزارشتیان لە پێشکەوتنی پسپۆڕی زانستی ددان دەکردەوە …..