لە شاری کەرکووک، د.سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیمان، سەردانی کتێبخانەی کارێزی کرد و لەلایەن ژمارەیەک لە ڕۆشنبیر و نووسەر ئەدیبانی دیاری کەرکووک پێشوازی لێکرا.
لەم دیدارەدا وتوێژ لەبارەی کارو چالاکییەکانی کتێبخانەی کارێز کرا.
بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، کار و بەرنامە فیکری و ئەدەبی و کلتوری و فەرهەنگی و ڕۆشنبیرییەکانی کتێبخانەی کارێزی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەدا، چالاکییەکانی کتێبخانەکە، بووەتە ناوەندێکی مەزن و کۆکەرەوە بۆ نووسەر و ڕۆشنبیرانی شاری کەرکووک و پێویستە فراوانتر بکرێت، هەروەها ئامادەیی خۆی بۆ هەر هاوکارییەک و پاڵپشتییەکی کتێبخانەکە نیشاندا.