چواس خالید – هەولێر
سه‌رباری نه‌ناردنی به‌شه‌بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه بۆ ماوه‌ی یازده ساڵ، له هه‌رێمی كوردستان ڕۆنان و بنیاتنانی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وامه و به گوژمه‌ی زیادتر له ملیارێك دیناری عێراقی، پڕۆژه‌ی ڕۆنانی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه له گردجوتیار جێبه‌جێ ده‌كرێت و گرفتی كه‌مئاوی له گه‌ڕه‌كی ژین چاره‌سه‌ركرا، له خه‌باتیش چه‌ند شه‌قامێك كۆنكرێت كرا.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به دانیشتوانی شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پڕۆژه‌یه‌كی دروستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه بۆ قه‌ره‌بووی گردجوتیار له ناوچه‌ی په‌ره‌پێدان له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه له چوارچێوه‌ی پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری له كه‌رتی ئاو و پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه به‌سه‌ر هاووڵاتیان له‌و ناوچه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دروستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه بۆ قه‌ره‌بووی گردجوتیار، به گوژمه‌ی ملیارێك و حه‌وت سه‌د و په‌نجا و سێ ملیۆن و سێ سه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار دیناری عێراقی و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌خرێته خمزه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی، بۆ خزمه‌تكردنی زیادتری هاووڵاتیان و گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، له ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌ستكرا به كۆنكرێتكردنی چه‌ند شه‌قامێك له سه‌نته‌ری قه‌زای خه‌بات.
جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه، كه كارئاسانی بۆ هاتوچۆ و بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتیان سوك ده‌كات، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی شاره‌وانییه‌كانه.
هاوكات له‌سه‌ر داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر، پڕۆژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو بۆ گه‌ڕه‌كی ژینی پێنج هه‌زاری جێبه‌جێكرا.
له‌م پڕۆژه‌یه‌دا، كه بۆڕی پۆلی ئه‌سیلین سه‌د و ده ملیم به‌كار هاتووه، گرفتی كه‌مئاوی له گه‌ڕه‌كی ژینی پێ چاره‌سه‌ركرا.
پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وامه و به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی شاروانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی ٢٠٢٤ دا و جیا له‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قه‌زا و ناحییه‌كانی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێیكردووه، ته‌نیا له‌ناو شاری هه‌ولێر، به گوژمه‌ی حه‌فتا و سێ ملیار و هه‌شت سه‌د و حه‌فتا و پێنج ملیۆن و شه‌ش سه‌د و دوو هه‌زار و پێنج سه‌د و بیست دیناری عێراقی، سه‌د و بیست و یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێویست جێبه‌جێكراوه و خراوه‌ته خزمه‌ت دانیشتوانی شار.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له ساڵی ٢٠٢٤دا، له‌سه‌ر بودجه‌ی ١٠٠% و ١٥%ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، وه‌به‌رهێنان، داهات و پێشینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی، به‌گوژمه‌ی حه‌فتا و سێ ملیار و هه‌شت سه‌د و حه‌فتا و پێنج ملیۆن و شه‌ش سه‌د و دوو هه‌زار و پێنج سه‌د و بیست دیناری عێراقی، سه‌د و بیست و یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كه‌وتونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری جێبه‌جێكراوه و كاركردنیش له هه‌ندێكیان به‌رده‌وامه و بڕیاره له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وانیش بخرێنه خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
ئه‌وانه له‌كاتێكدان له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌بانووی بێ بنه‌ما نه‌ناردووه.