فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پ.د.ک، لە وڵاتی ئەڵمانیا سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر (محمد محسن ئامێدی)ی کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی و، هیوای سەلامەتی بۆ خواست.
لە درێژەی سەردانەکانیدا بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پ.د.ک، لە ڤیەننا سەردانی (عارف تەیفور) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی بەهۆی کۆچی دوایی خێزانی بەڕێزیان.