بەشی پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە،
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی داوە، کەشی پێشبینی کراوی ئەمڕۆ چوار شەممە، 22ـ1-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پاشان لە شەودا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ڕاشیگەیاند، کەشی سبەی پێنجشەممە، 23-1-2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان، لەگەڵ دابارینی کەمێک بەفرو نمە باران لەسەر ئەم ناوچە سنوورییانە، پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى
کەشناسیی هەرێم ڕێژەى بەفر بارینى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان لە 2025/01/21 بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیە.
مێرگەسور 7.0 سم
چۆمان 3.0 سم
یاخسەمەر 4.0 سم
چوارتا 2.0 سم
حاجى ئۆمەران 18 سم
پێنجوێن 11.0 سم
ئامێدى 1سم
چامانکێ 1 سم
کانى ماسى 2 سم
بەرزنجە 11 سم
تەوێڵە 11سم