سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات کۆبوونەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات، گفتوگۆیان لەبارەی بەرەودان بە پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بواری ئابووریدا کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ محەممەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئيمارات كۆبووەوە.

‎لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارەکانی ئابووری، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، حوکمڕانیی ئەلیکترۆنی کرا.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان تایبەت بوو بە، گفتوگۆکردن لەبارەی گەشەپێدانی ئابووری و پێشخستنی توانا مرۆیی و کارگێڕییەکانی هەرێمی کوردستان.