سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی لە وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی له‌ باره‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا هاتووه‌،  پیرۆزبایی لە مارکۆ رۆبیۆ ده‌كه‌م بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا.

ده‌شڵێ، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم کە پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و پێشخستنی هاوبەشی ستراتیژیی کوردستان و ئەمەریکا.