كتێبی “چاوگی هێز”، نوێترین كتێبی نووسه‌ر و ڕۆشنبیرێكی ئه‌كادیمیستی كورده، چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه و بڕیار وایه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا، له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا بناسێنرێت و خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌ی بۆ بكرێت.
كتێبی “چاوگی هێز – حه‌قیقه‌تی بارزان، فكر، فه‌لسه‌فه و ڕێباز”، نوێترین كتێبی ئاسۆ حاجی، نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و ئه‌كادیمیستی كورده كه له ڕۆژانی ڕابردوودا چاپ كرا و بڵاو كرایه‌وه.
ئاسۆ حاجی له باره‌ی ناوه‌ڕۆك و ئامانجی كتێبه‌كه‌ی ده‌ڵێت، ته‌نیا گێڕانه‌وه‌یه‌كی ڕوووتی مێژوویی نییه، به‌ڵكوو ڕاڤه و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه مێژووییانه‌یه كه بیر، فه‌لسه‌فه و ڕێبازی بارزان، چاوگ و هێزی به‌رده‌وامییان بووه و پتر گه‌شه‌كردنی بیری سیاسیی كوردی ده‌خاته به‌ر باس و وه‌ڵامی زۆر پرسیاریش ده‌داته‌وه كه به درێژایی مێژووی نوێ، مرۆڤی كوردستانی له خۆی گرتووه.
ئه‌م كتێبه وه‌كوو نووسه‌ره‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، بریتییه له شرۆڤەیەکی فکری له باره‌ی سەرهەڵدانی فکرەی بارزانی و گەشەکردنی ئه‌و فكره‌یه بە درێژایی دوو سەد ساڵی ڕابردوو، هاوكات تێگەیشتنێکی بیرئامێزە سەبارەت بەو فەلسەفەیەی شێخانی بارزان پەیڕەوییان کردووە و بەستنەوەی لایەنە تیۆرییەکەیەتی لەگەڵ پراکتیکی ژیان و پیشاندانی دەرەنجامە درێژخایەنەکانی بناغەیەکی خۆماڵی کە لەسەر بنەمای پێویستییە ناوخۆیییەکانی سەردەمی خۆی سەری هەڵداوە و بەگوێرەی پێویست دەستکاری کراوە، نەک لاساییکردنەوەی فکرە و شێوەژیانێکی بێگانە بووبێت.
ئاسۆ حاجی له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، له‌م كتێبه‌یدا به دوای ساغكردنه‌وه‌ی مێژووی ڕووداوه‌كاندا نه‌چووه، به‌ڵكوو به ڕه‌وتی سه‌رهه‌ڵدان، گه‌شه‌كردن، ڕسكانی بیریی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا چووه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ژێده‌ری ئه‌و بیره ده‌ستنیشان بكات و پاشان قۆناغ به قۆناغ له‌گه‌ڵیدا بڕوات تا به ڕۆژگار و سه‌رده‌می ئێسته‌دا ده‌گات.
نووسه‌ر له باره‌ی كتێبه‌كه‌ی تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 گوتی: دوای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی، له ئایینده‌یه‌كی نزیك و له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا ده‌ناسرێنرێت و له لایه‌ن پسۆرانه‌وه خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌ی وردی بۆ ده‌كرێت.