مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (یەحیا بەگ خۆشناو) دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (یەحیا حەمەدئەمین بایز بەگ خۆشناو)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (یەحیا حەمەدئەمین بایز بەگ خۆشناو)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و تێکۆشەر خوالێخۆشبوو (یەحیا حەمەدئەمین بایز بەگ خۆشناو) برای شەھیدی قارەمان (بایز توتمەیی)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و کەسوکار و خزم و دۆستانتان دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە خانەوادە بەڕێزەکەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤