سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ: بەگوێرەی پلانی دانراوە هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی لە هەر حاڵەتێکی لە ناوکاو و نەخوازراو تیمەکانی تەندروستی فریای هاووڵاتییان بکەن و نەخۆشخانەکانیش کراوەن بۆ وەرگرتن و چارەسەری پێویستی تەندروستی هاوڵاتییان.
سامان بەرزنجی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بەبێ گوێدانە پشووی سەر ساڵی نوێ هەموو نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی، بە تایبەتش لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن، هەموو ئامادەکارییەکان کردووە بۆ ئەوەی لە باردۆخێکی پێویست و لە ناکاو تیمە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان بتوانن فریای هاووڵاتییان بکەون.
گوتیشی: ئامادەکارییەکان، بە پلانێکی پێشوەختە لە وەزارەت کاری لەسەرکراوە و بە نووسراوی فەرمی گشتاندنی بۆ کراوە، بەهۆی ئەوەی ئەمشە لە زۆربەی شوێنە گشتی و تایبەتەکاندا ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ هەیە، کە هیوادارین بۆنە و ئاهەنگەکان بەبێ کێشە و بەخۆشی بەڕێوەبچن، بەڵام سەرجەم تیمەکانی فریاگوزاریش لە ئامادەیی دان بۆ ئەوەی لە هەر حاڵەتێکدا بتوانن بە خێرایی فریای هاووڵاتییان بکەون، کە لە پسپۆرییەکاندا پزیشکەکان لە نەخۆشخانەکاندا ئامادەن.