شاندێکی باڵای سەرۆکایەتیی ھەرێم، لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی سەرۆکوەزیرانی پێشووی هیندستاندا، بەشدار بوون

شاندێکی باڵای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، سەردانی کونسوڵخانەی ھیندستانیان کرد و، لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی کۆچی دواییی (مانموهان سینگ)، سەرۆکوەزیرانی پێشووی هیندستاندا، بەشدار بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 2024/12/31 لە هەولێر، شاندێکی سەرۆکایەتی کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک و نیاز ساڵح، بەرپرسی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی هیندستانیان لە هەرێمی کوردستان کرد و لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی بۆ کۆچی دواییی (مانموهان سینگ)، سەرۆکوەزیرانی پێشووی هیندستاندا، بەشدار بوون.

بەڕێز سەرۆکی دیوان، هاوخەمیی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ گەل و دەوڵەتی هیندستان، بە بەڕێز مادان گۆپال، کونسوڵی گشتیی هیندستان و ستافی کونسوڵخانە، ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی گشتی، سوپاسی بەشداریی شاندەکەی سەرۆکایەتیی لە پرسەکەیاندا کرد و جەختی لە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی، کردەوە