سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پيرۆزبايى له‌ سه‌ڵاحه‌ددين به‌هائه‌ددين ده‌كات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پيرۆزبايى له‌ سه‌ڵاحه‌ددين به‌هائه‌ددين و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ده‌كات.

دووشەممە‌، 30-12-2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، بە ته‌له‌فۆن، به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى كۆنگرەی نۆیەم، پيرۆزبايى له‌ سه‌ڵاحه‌ددين محه‌ممه‌د به‌هائه‌ددين و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە “لە پەیوەندییەکەدا، هەروەها باس لە قۆناغی هەستیاری ئێستا کرا و جەخت لە کارکردنی پێکەوەیی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان کرا.”

وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و پیرۆزباییکردنی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.”