نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی له باره‌ی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی كۆریای باشوور بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می قووڵی خۆم بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی كۆریای باشوور ده‌رده‌بڕم.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێ، هەرێمی کوردستان لەم کاتە خەمناکەدا لەگەڵتانە.
سەر لەبەیانی دوێنێ یەكشەممە30ی12ی2024، فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی كۆریای باشوور لە جۆری بۆینگ كە 181 سەرنشینی تێدابوو كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 179 سەرنشین گیانیان لەدەست دا.