ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک و ڕووداوی کوشتنەکەی ئەمڕۆی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر هاتووە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ع ، ح ،ع) دەستگیر کردووە، کە هەڵساوە بە کوشتنی هاووڵاتییەک بەناوی (شوان صادق کارەسووڵ) ناسراو بە (شوان مامە).

هەروەها ئاماژەیداوە، لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2024، کوژراوەکە لە نێو گوندی مورتکەی باشووری هەولێر کوژراوە