بنەماڵەی زیندانیان و بزربووەکانی ڕۆژئاوای کوردستان پەیامێکیان ئاراستەی ئەمەریکا، فەرەنسا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد و داوایان کرد چارەنووسی کەسوکارەکانیان دیاری بکرێت.
ئــەوان، لە پەیامەکەیاندا باسیان لەوە کردووە “هەوڵەکانی ئەمەریکا و فەرەنسا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ یەکڕیزیی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان زۆر بەرز دەنرخێنین، بەڵام چارەنووسی کەسوکارەکانمان لە زیندانەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هێشتا نادیارە.”
ئەو بنەماڵانە، داوایان لە ئەمەریکا و فەرەنسا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردووە فشار بخەنە سەر فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کەسوکارەکانیان. هاوکات داواش دەکەن، پارێزەریان بۆ دابنرێن.
لیستی ناوی بێسەروشوێنەکان و شوێن و کاتی ڕفاندنیان:
– جەمیل عومەر (13ی تەمموزی 2012 لە قامیشلۆ)
– بێهزاد دۆرسین (24ی تشرینی یەکەمی 2012 لە دێرک)
– نیدال عوسمان (24ی تشرینی یەکەمی 2012 لە شاری دێریک)
– ئەحمەد سیدۆ (10ی ئەیلولی 2013 لە عەفرین)
– ئیدریس ئێلۆ (8ی تشرینی دووەمی 2013 لە عەفرین)
– ئەمیر حەمید (11ی نیسانی 2014 لە شاری دیربێسی)
– فوئاد ئیبراهیم (24ی ئازاری 2017 لە دێریک)
– مید محەممەد خەلیل عەلی (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)
– عەقید محەممەد هەیسەم (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)
– عەقید حەسەن ئوسۆ (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)
– عەقید محەممەد گولە خێیری (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)
– موقەدەم شەوقی عوسمان (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)
– ڕاید بێهزاد نەعسۆ (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)
– نەقیب حوسێن بەکر (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)
– ڕێنیشاندەری مەدەنی ڕاغب محەممەد (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)