بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ حەجی 2025 گەڕاوەتەوە لەسبه‌ی یەکشەممەوه 29ی12ی2024 دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕە لە هەر چوار پارێزگای (هەولێر – سلێمانی – دهۆک – هەڵەبجە ) و هەرچوار ئیدارەی سەربەخۆی ( زاخۆ – سۆران – راپەرین – گەرمیان ) بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان و دانی بڕە پارەی دووەمی تێچووی حەج.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بۆ حەجی 2025 حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی 4 ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسەی حەج دەکات و ئەم پاڵپشتیە دارایەیش راستەوخۆ لە ژێر فەرمان و راسپاردەی (مەسرور بارزانی ) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لێرەوە بە پێویستی دەزانین کە دەستخۆشی لە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بکەین كه بۆ ئه‌مساڵ پاڵپشتییه‌كی زۆری ماددی پرۆسه‌ی حه‌جیان كردووه و تاوه‌كوو تێچووه‌كه‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتیان كه‌م بكرێته‌وه له‌لایه‌ك له لایه‌كی دیكه‌وه‌یش خزمه‌تێكی باشتری حاجیان بكرێت.
شایانی باسە تێچووی حه‌جی ساڵی 2025 بۆ گه‌شتی ئاسمانی (7.000.000 ) حه‌وت ملیۆن دیناری عیراقی ده‌بێت و بۆ گه‌شتی وشكانی ( 5.500.000) پێنج ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دینار ده‌بێت، ئەمەیش دوای پاڵپشتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دێت، ئەگەرنا بە بێ پشتگیری دارایی حکوومەت ده‌بوایه هه‌ر حاجیه‌ك بۆ گه‌شتی ئاسمانی حه‌وت ملیۆن و665 هه‌زار بدات، بۆ گه‌شتی وشكانیش 6 ملیۆن و364 هه‌زار دینار بدات، واته بۆ گه‌شتی ئاسمانی بۆ هه‌ر حاجیه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 665 هه‌زاری داوه و بۆ گه‌شتی وشكانی بۆ هه‌ر حاجیه‌ك حكوومه‌ت به بڕی (864.000) 864 هه‌زار دینار پاڵپشتی دارایی كردووه.
له كۆتاییدا بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی کوردستان ئاگاداری هەموو هاووڵاتیان دەکاتەوە کە جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە و رۆژی 1\1\2025 کە تێیدا پشووی فەرمی بانکی ئیسلامییە لە عێراق، رۆژانی دیکە پێشوازی لە هاووڵاتیان دەکەین بەمەبەستی ڕایکردنی مامەڵەکانیان تاوەکوو هەرچی زووە کارەکان تەواو بکرێن بەو پێیەی عەرەبستانی سعوودیە داوای لە هەموو وڵاتان کردووە دوای سەری ساڵ هەموو رێککارەکان بۆ حەجی2025 بە زووترین کات تەواو بکرێن.