مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکات.
دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(سڵاوی خوای لەسەربێت) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین و، ھیوادارین ئەو جەژنە بە ئارامی و بەختەوەری بەسەربەرن.
ھەرێمی کوردستان وەک ھەمیشە و بەبێ جیاوازی لانکە و زێدی فرە پێکھاتەکان و نیشتیمانی بەیەکەوەژیان و لێبووردەیی و برایەتی بووە، ئەمەش مایەی شانازی ھەموومانە لەسایەی سەقامگیریی و ئاسوودەیی ئەو قەوارە سیاسییە ڕەوایەدا.
بەو بۆنەیەوە جەخت لەسەر پتەوکردنی ئەو فەرھەنگ و کولتوورە دێرینەی فرەڕەنگی دەکەینەوە و ھیوادارین بۆ لەمەودواش زیاتر ھەوڵ بدەین وڵاتەکەمان ئاوەدانتر و سەقامگیرتر بێت و خۆشگوزەرانی و دەستکەوتی زیاتر بۆ ھاووڵاتییان بێنینە دی.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەموو ساڵێک بە خێر و خۆشی بگەڕێتەوە.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤