سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە كریستیانەكانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژن و پشوویەکی ئارام و پڕ لە شادیيان بۆ دەخوازم.

كوردستان هەمیشە نیشتمانی بەیەکەوەژیانی ئایین و ئایینزای جۆراوجۆر بووە و پێویستە هەموومان، زیاتر پەرە بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی ئاشتيی کۆمەڵایەتی و برایەتی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان بدەین.

جەژنی لەدایکبوون پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بژین.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان