وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ خوازیارانی خوێندنی دیبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا ڕێنوێنیی نوێی بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی 12ی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنوێنیی ژمارە (١٢)ى ساڵى (٢٠٢٤)ى تایبەت بە ڕێنوێنیی خوێندنى باڵا / دیبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و دیبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکیی کلینیکى پیشەیی و ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە.”

دەقی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ خوێندنی دیبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا لەم لینكەدایە و بیخوێننەوە..

رێنمایی 12.pdf – Google Drive