ئەمڕۆ دووشەممە 23ی 12ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران دەکەینەوە، کەوا بە هۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێريارى، سبەینێ ڕۆژی سێشەممە 24ی 12ی 2024، کۆتا ڕۆژی ساڵی ژمێریارییە، لەبەرئەوە ڕايیكردنى مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دەوەستێت تاوەکوو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.”
بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە هاووڵاتیان كردووە، كە سەردانیان نەكەن و “هەر مامەڵەیەک لە ماوەی ئەم ڕاگرتنە بە سەربچێت وەک (ساڵانەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلیکترۆنی ) ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە ساڵی نوێی 2025دا، هیچ کەسێک توشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.”