به گوژمه‌ی ملیارێك و حه‌وت سه‌د و په‌نجا و سێ ملیۆن دیناری عێراقی، له هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری تۆڕی ئاو و دروستكردنی عه‌مباری ئاو و ژووری بوسته‌ر و كاری میكانیك و كاره‌بایی بۆ ناوچه‌ی په‌ره‌پێدان له نزیك گوندی پیڕه‌ش داندرا، بڕیاریشه به‌گوژمه‌ی زیادتر له ملیارێك و هه‌شت سه‌د ملیۆن دینار، ڕه‌زامه‌ندی بۆ دروستكردنی شۆسته و شه‌قام و دانانی كربستۆن و چینی دووه‌می تێكه‌ڵه، وه‌رگیراوه و هه‌فته‌ی ئاینده ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
٢٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٤، له ڕێوه‌ڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری تۆڕی ئاو و دروستكردنی عه‌مباری ئاو و ژووری بوسته‌ر و كاری میكانیك و كاره‌بایی بۆ ناوچه‌ی په‌ره‌پێدانیان له نزیك گوندی پیڕه‌ش دانا.
له ڕێوهڕهسمهكهدا ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ناوچه‌ی په‌ره‌پێدان داده‌نێن و ڕایگه‌یاند، پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌ت له هه‌موو ئه‌و شوێنانه به‌رده‌وام ده‌بێت كه پێویستیان به گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه.
ساسان عه‌ونی گوتی؛ “گوژمه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دانانی تۆڕی ئاو و دروستكردنی عه‌مباری ئاو و ژووری بوسته‌ر و كاری میكانیك و كاره‌بایی بۆ ناوچه‌ی په‌ره‌پێدان، ملیارێك و حه‌وت سه‌د و په‌نجا و سێ ملیۆن دیناری عێراقییه و له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌و پڕۆژه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتییانی ئه‌و ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی تاوه‌كو ئێستا خزمه‌تگوزارییان وه‌كو پێویست بۆ نه‌چووه، كه ئه‌وه‌ش هه‌مووی له‌و دیدگایانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه ڕێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ڕێنمایی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێویستیان به خزمه‌تگوزارییه.
له مه‌ڕ ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو له‌و سنووره جێبه‌جێكراوه، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار باسی له‌وه كرد، له ماوه‌ی ڕابردوودا به زیادت له حه‌وت ملیار دینار، پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆ و قیرتاوكردنی دوو شه‌قامی سه‌ره‌كی و دواتر كاری كردنه‌وه و ڕۆنانی ڕێگه و شه‌قامه ناوخۆییه‌كان، به بڕی ملیارێك و نۆ سه‌د و هه‌شتا و سێ ملیۆن دیناری عێراقی ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
جیا له‌وانه و هه‌ر له‌و ناوچه‌یه، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوتی، “به‌گوژمه‌ی زیادتر له ملیارێك و هه‌شت سه‌د و سی و نۆ ملیۆن دیناری عێراقی، ڕه‌زامه‌ندی بۆ دروستكردنی شۆسته و شه‌قام و دانانی كربستۆن و چینی دووه‌می تێكه‌ڵه، وه‌رگیراوه و هه‌فته‌ی ئاینده ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیادتری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رباری نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵه‌وه بۆ موه‌ی ده ساڵ، به‌ڵام پێشكه‌شكردن و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی به‌رده‌وامه.