لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویكردهوه، بۆ وەرزی زستان و گۆڕانی کەشوهەوا بە هەماهەنگی لەگەڵ تيمەکانی شارەوانی و تيمی وەڵامدانەوەی خێرای پارێزگای هەولێر و لايەنە پەيوەندارەکان، ئامادەکاریی تەواومان ئەنجامداوە بۆ هەر ئەگەرێگی نەخوازراو بە هەموو کەلوپەل و ئۆتۆمبێلەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوداين.
بهرێوهبهرایهتییهكه ئاماژهی بهوهشداوه، لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا هاوڵاتییان لە ناوەوە و دەوروبەری هەولێر لە رێگای ژمارەکانی 115-125 پەیوەندیان پێوە بکەن.
جگە لەوەش بۆ ڕەواندنەوەی مەترسییەکانی لافاو لەسەر خەڵکی شاری هەولێر، چەندین پرۆژەی گەورە و مامناوەند کراوە و ڕۆژانەش تیمەکانی سنووری شارەوانییە جیاوازەکان سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆکانن.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا، دەستکرا بە خاوێنکردنەوەی سەرجەم ئاوبار و قەسیس و پردەکانى رێگای سەرەکی ( هەولێر – هەورازە نەفتە، بەردەباز – مەفرەقی گۆمەسپان ) لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر.