نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا هۆشدارییەك بە هاووڵاتیان دەدات

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا ئاشكرای دەكات مردن بە رووداوی کارەبا لە حالەتەوە بووەتە دیاردە و لە ماوەی حەوت رۆژدا پێنج كەس گیانیانلەدەستداوە

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، بڵاوی كردەوە: “نەخۆشخانەکەمان لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتیان بەپێویستی دەزانیت هۆشیاری بدەین بە هاووڵاتیانمان لە نزیک بوونەوە لە تۆڕەكان و ئامێرەكانی کارەبا.”

ئاماژەی بەوەش داوە: “بە داخەوە لەماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی پێنج هاووڵاتی بە کارەبا گیانیانلەدەست داوە و ڕۆژ بەڕۆژ ئەو حالەتە ڕوو لە زیادبوونە و بووەتە دیاردە.”

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا بە پێویستتی دەزانێت هەڵوەستە لەسەر ئەو دیاردەیە بکرێ و جەخت دەكاتەوە: “پێویستە هاووڵاتیان زیاتر هۆشیار بن و کەلوپەلی زیاتری خۆپارێزی بەکاربێنن لەکاتی هەرکارێک کەبەریەک کەوتن هەبێ لەگەڵ کارەبادا، تاوەکو سەرو گیانیان سەلامەت بێت.”

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا بە پێویستتی دەزانێت هەڵوەستە لەسەر ئەو دیاردەیە بکرێ و جەخت دەكاتەوە: “پێویستە هاووڵاتیان زیاتر هۆشیار بن و کەلوپەلی زیاتری خۆپارێزی بەکاربێنن لەکاتی هەرکارێک کەبەریەک کەوتن هەبێ لەگەڵ کارەبادا، تاوەکو سەرو گیانیان سەلامەت بێت