وەزیری شارەوانی لەبارەی دابەشکردنی زەوی ڕوونکردنەوە دەدات

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دڵنیایی دا، کە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕانەگیراوە و هیچ کێشیەکیش لە پرۆسەکەدا نییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی کانوونی یەکەمی 2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشوگوزاری هەرێمی کوردستان لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وەزارەتمان چاوەڕێی لیستی ناوی ئەو فەرمانەبەرانەیە کە لە وەزارەتەکانی دیکەوە بڕیارە بۆی ڕەوانە بکرێت بە ئامانجی دابەشکردنی زەوی بەسەریاندا.

هاوکات باسی لەوە کرد، بەداخەوە تاوەکو ئێستا بەشێک لە وەزارەتەکان لیستی ناوی فەرمانبەرەکانیان بۆمان بەرز نەکردووەتەوە چوونکە کەموکوڕی تێدا بوو، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتمان لێژنەی تایبەتی بۆیان ناردووە تا کێشە و کەموکوڕییەکانیان بۆ چارە بکەن.

وەزیری شارەوانی و گەشوگوزار، جەختی لەوە کردەوە، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ڕانەگیراوە. گوتیشی: هەر کاتێک لیستی ناومان لە وەزارەتەکانی دیکەوە پێ بگات بە دڵنییاوە دەست دەکەینەوە بە دابەشکردنی زەوی.