بە گوژمەى زیاتر لە ( 560 ملیار دینار )، پڕۆژه‌ی دووسایدی (هه‌ولێر – كۆیه‌) كه‌وته‌ واری جێبه‌جێكردن

 

لە چوارچێوەى گرنگیدانى كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رێگه‌وبان، كە توانراوە پێشكەوتنێكی زۆر لە ڕێگاكان بکرێت، بە گوژمەى ( 560 ملیار و 443 ملیۆن و 225 هەزار دینار)، پڕۆژه‌ی دووسایدی ڕێگه‌ی نێوان هەولێر – كۆیە كه‌وته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌ پڕۆژەیەکى ستراتیژى گرنگى سنوورى شارى هەولێرە و درێژیەكەی نزیكه‌ی (40) كیلۆمەترە و بریتییه‌ لە فراوانكردن و تەواوكردنی قۆناغی یەكەم و دووەمی رێگاکە.