ئەمرۆ یه‌كشەممه 2024.12.21، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی هێمن قادر و مه‌سعود كاره‌ش جێگرانی پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازیکرد له مامۆستا‌و دۆستی كورد ئیسماعیل بێشكچی و ستاڤی ئاماده‌كارانی پەرتووکی (وثائق اربیل فی عهد العثمانی)، كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌كه له ( ئیسماعیل بێشکچی، وەقفی اسماعیل بێشکچی، ئیبراهیم گوربووز، مەلا مستەفا گویانی له دەزگای فامەر، بۆتان تەحسین بەڕێوەبەری کوردستان کرۆنیکەل، د.هێرش عمر عبدالله له زانکۆی سەلاحەددین، دکتۆر حسام ا‌لدین علي گلی له زانکۆی سەلاحەددین، ئەحمەد مەعاز له دەزگای فامەر، محمد غياث الدين له دەزگای فامر، هیلال چەلیک له کوردستان کرۆنیکەل، سەردار ستار له کوردستان کرۆنیکەل، ئەڤین هەورامی له کوردستان کرۆنیکەل).
له سه‌ره‌تادا پارێزگاری هەولێر، به‌ناوی خۆی و جێگرانی پارێزگاری هه‌ولێر، خۆشحاڵی ده‌ربڕی به هاتنی مامۆستا ئیسماعیل بێشکچی و تیمی ئاماده‌كارانی پەرتووکی (وثائق اربیل فی عهد العثمانی) بۆ دیوانی پارێزگا، جه‌ختی له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی پرۆژه‌ی په‌رتوكه‌كه كرده‌وه، رایگه‌یاند كه‌وا ئه‌م پرۆژه‌یه كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه له‌به‌رده‌م ئه‌كادیمیست و مامۆستایانی زانكۆ و نه‌وه‌كانی داهاتووی كورد، تاوه‌كو ئه‌وانیش به‌رده‌وامی به‌و پرۆسه‌یه بده‌ن، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه‌وا ئیسماعیل بێشکچی به‌جۆرێك خزمه‌تی دۆزی كوردی كردووه، كه مه‌حاله نه‌وه‌كانی كورد له ئێستا‌و داهاتوومرۆڤدۆستی و دادپه‌روه‌ری ئه‌و له‌بیر بكه‌ن.
هاوكات ئیسماعیل بێشکچی، دووپاتیكرده‌وه كه پرۆژه‌ی له‌م شێوه‌یه زۆر خزمه‌ت به كوردۆلۆژی ده‌كات و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م پرۆژه‌یه پێویسته كاری باشتری به‌دوادا بێت و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكرێ، هاوكات هاوسۆزی خۆی بۆ دۆزی ره‌وای كورد دووپات كرده‌وه.
له كۆتاییدا لەلایەن پارێزگارى هەولێر، خه‌ڵاتی رێزلێنان پیشکەش بە تیمی پەرتوکەکە کرا.