یەکشەممە، 22ـی کانوونی یەکەمی 2024، دەستەی کەشناسیی عێراق، پێشبینی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند و دەڵێت: پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە باران و تەم و مژ دەست پێ بکات.
دەستەی کەشانسیی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت “کەش و هەوا بۆ سبەینێ دووشەممە، 23-12، ئاسمان نیمچە هەور بێت لەگەڵ باران لە هەندێک ناوچەی باکوور، بەڵام لە بەیانی زوودا تەم دروست دەبێت، دواتر وردە وردە نامێنێت.
دەستەی کەشناسیی عێراق باسی ڕاشیگەیاند، دووشەممە 23 ی کانوونی یەکەم، نزمترین پلەکانی گەرما لە دهۆک 2 پلەی سیلیزیی و لە هەولێر 3 پلە و لە سلێمانی 1 پلە و لە بەغدا، ئەنبار و کەرکووک 5 دەبێت، هاوکات لە واست، دیوانیە، موسەنا و بەسرە 7 پلەی سیلیزی دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە، کەشناسیی عێراق دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان و باشووری عێراق، کەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ. هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی دووشەممە، کەمێک بەرزدەبنەوە .