نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنەی رووداوەکەی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا دەکات.
ئه‌مڕۆ شەممە، 21ی 12ی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا كه گیان له ده‌ستدان و برینداربوونی لێكهوتهوه په‌یامێكی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانییدا هاتووه، به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه ده‌كه‌م كه دوێنێ ئێواره بازاڕێكى سه‌رى ساڵى له ماگدێبورگ له ئه‌ڵمانيا به ئامانج گرت.
دەشڵیت، ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له‌م كاته سه‌خته‌دا بير و دڵمان لاى كه‌سوكارى قوربانييانه و هاوسۆزى گه‌لى ئهڵمانياين. هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران دهخواين.
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 20ی12ی2024، لە شاری ماگدێبۆرگی ئه‌ڵمانیا، کەسێک بە ئۆتۆمبێل خۆی کرد بە ناو بازاڕێكی جه‌ژنی كریسمسدا، بەپێی ئامارە بەراییەکان 11 كه‌س گیانیان لەدەستداوە و 80 کەسی دیکەش برینداربوون.
لەو هەواڵانەی لە میدیای ئەڵمانیدا بڵاوکراونەتەوە، کەسێک کە هێشتا ناسنامەکەی دیار نییە، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کردووە بە ناو قەرەباڵغی بازاڕێكی جه‌ژنی كریسمسدا.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا 11 كه‌س گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 80 کەسی دیکە برینداربوون.
ئاماژە بەوە کرا کە ئەنجامدەری هێرشەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
باس لەوەیش کرا کە ئەم بازاڕەی کریسمس داخراوە و داوا لە خەڵکی کراوە ناوەندی شارەکە جێبھێڵن