بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی “لەماوەی مانگی رابردوو لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری سلێمانی ٥٨٢ بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی پسپۆڕەیەکانی دڵ لەسلێمانی ئەنجامدراوە.
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (١ بۆ ١-٣٠/١١/٢٠٢٤ ) لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری سلێمانی ١،٦٣٢ نەخۆش سەردانیان كردوە و ٨٠٨ نەخۆش خەوێندراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ٥٨٢ بووژانەوەی دڵ و ٤٠ نەشتەرگەری دڵ و ٣٧٢ قەستەرە و ١٨٣ دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.هەر بە گوێرەی ئامارەكە مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ ٢٦١ پشكنینی سیتی سكان و ٣١٨ ئیكۆ و ٣٢٣ هێڵكاری دڵ و ١٣ هۆڵتر ئەنجام دراوە، هەروەها ١١٨ چارەسەری سرووشتی كراوە و ٢٠٩ تیشك گیراوە و ٧،٢٧١ پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.