بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ كه‌سێك به مه‌به‌ستی دواخستنی ناوه‌كه‌ی یاخود له جێدانان (تنازل) سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات.
چوارشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج ده‌رچووه، واده‌ی دواخستن و له جێگەدانان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 كۆتایی هاتووه و بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌وا هیچ كه‌سێك به مه‌به‌ستی دواخستنی ناوه‌كه‌ی یاخود له جێدانان (تنازل) سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات.
باسی لەوەش کرد، به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ی له به‌غدا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت هه‌موو ناوه‌كان ده‌بێت به‌ر له سه‌ری ساڵ واته 1/1/2025 بخرێته ناو سیستمی ئه‌لیكرۆنییه‌وه و هیچ بوارێك بۆ له جێدانان و دواخستن نه‌ماوه.
ڕاشیگەیاند، داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێك ناوی بۆ حه‌جی 2025 ده‌رچوو بێت مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو نه‌كردبێت، ئه‌وا به‌پێی ڕێزبه‌ندی ناوی یه‌ده‌گی ده‌رچوو له شوێنی ئه‌وان داده‌نرێت.