چوارشەممە, كانونی یه‌كه‌م 18, 2024

بانکی ناوەندیی عێراق سزای 49 کۆمپانیا دەدات

بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریی بە هاووڵاتییان دەدات لە بوونی کۆمپانیای ساختە بۆ بازرگانی ئەلیکترۆنی و ڕایدەگەیەنێت، چەندین کۆمپانیای ساختە بۆ بازرگانی ئەلیکترۆنی بە پشکەکان هەیە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن مۆڵەتیان لەلایەن بانکی ناوەندییەوە وەرگرتووە، بەڵام بانکی ناوەندی هیچ مۆڵەتێکی بەو جۆرە کۆمپانیایانە نادات کە بازرگانی بە پشک و کانزا و دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکەن.
لەو چوارچێوەیەدا، بانکی ناوەندی سزای 49 کۆمپانیا دەدات، هەروەها ڕێنمایی ئاراستەی بانکەکانی کردووە کە رێگە بەو 49 کۆمپانیایە نەدەن بەشدار بن لە حەواڵەی دەرەکی.
جەختیشکراوەتەوە، رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو کۆمپانیایانە دەگرێتەبەر کە ناوی بانکی ناوەندیی دەقۆزنەوە، پێویستە هاووڵاتییان لە کاری ئەو کۆمپانیایانە ئاگادار بن.