بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی 11 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی. ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٤/١٢/١٧ ) لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیەوە بڕی تەنها ( ٦٣١،٣٣٥،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش سەدو سی و یەک ملیارو سێ سەدو سی و پێنج ملیۆن دینار لە کۆی تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لەلقی هەولێری بانکی ناوەنی عێراق.

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٤/١٢/١٧