سێشەممە, كانونی یه‌كه‌م 17, 2024

دووەمین کۆبوونەوەی نێوانیانە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ

دوای نزیکەی ١٥ ڕۆژ بەسەر دوایین کۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دانوستناندکاری یەکێتی سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی بکات و لە پیرمام کۆ ببنەوە.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی نێوانیان، ئەوەی ڕوونە و زانراوە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان دەبێت و لە هەمان کاتدا تیشک دەخەنە سەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێدەچێت ئەمە هاوکار بێت لەوەی بە بەرپرسیارێتی و جیددی تر لە بابەتی پێکهێنانی حکوومەت نوێ بڕوانن.