بەهۆی رووداوێكی سەختی هاتوچۆ چوار ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەست دا

ئەمشەو دووشەممە بەهۆی كەوتنەوەی رووداوێكی هاتوچۆ لە نزیك گوندێكی شاری هەولێر، چوار ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەست دا.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگەیاندین: كەمێك پێش ئێستا لەسەر رێگای شارەدێی دیبەگە لە نزیك گوندی چەڵتووك لە سنووری پارێزگای هەولێر، رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەنێوان پیكابێك و بارهەڵگرێك رووی دا.

لە ئەنجامی رووداوەكە چوار ئەندامی خێزانێك كە خەڵكی گوندی چەڵتووكن و لەنێو ئۆتۆمبێلی پیكەبەكە بوون، گیانیان لەدەستداوە.

هەرچوار تەرمەكە پێكهاتوون لە كوڕێك و هاوسەرەكەی و دایكی و خوشكێكی، گەیەنراونەتە پزیشكی دادی شاری هەولێر و لێكۆڵینەوەكانیش لەسەر هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە دەستی پێ كردووە