تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتنە هەولێرو چەند رۆژێک دەمێننەوە.
سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2024، تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتونەتە هەولێر لە ئەمڕۆشەوە دەستیان بە کارەکانیان کردووە.
سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، تیمەکە بۆ چارەسەری چەند کێشەیەکی تەکنیکی لە نێوان هەولێرو بەغدا لە بواری بودجەو مووچەدا هاتوونەتە هەولێر.
هەر بەپێ زانیاریەکان، ئەوان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ژمێرکاری کۆدەبنەوە و چەند رۆژێک لە هەولێر دەمێننەوە.