دەرهاویشتە سیاسییەكانی كەوتنی ڕژێمی ئەسەد و ئاكامەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق

 

ئەمڕۆ 16ی كانوونی یەكەمی 2024 ، بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بیست و چوارەمین بەبازنەی گفتوگۆ بە ناونیشانی ” دەرهاویشتە سیاسییەكانی كەوتنی ڕژێمی ئەسەد و ئاكامەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق” لە هۆڵی بەش بەرێوەچوو.
لەم گفتوگۆیەدا كە بەرێزان ” د.سالار عوسمان، هیوا ئەحمەد مستەفا، شێخ حەیدەر ئەللامی ، د.سەرمەد ئەلبەیاتی ، فاروق حاجی مستەفا، مخەلەد حازم، ئیبراهیم بڕۆ ، د.كاوە ئەزیزی ، د.ئیسماعیل حەساف، نوری بریمۆ، هەروەها سەلاح بەدرەدین و د.مەهدی ئەبوبەكر- بەرێگای سكایب-، ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ – شڤان حەمدی ، پ.د.نەزاكەت حسێن، د.جەلال ئەحمەد، فەرهاد محەمەد” ئامادەبوون، لە دەستپێكدا بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاند زۆر گەرمی بە خێرهاتنی میوانەكانی كرد و هەڵوەستەی لەو ئاراستە كراوەیەی ” بازنەی گفتوگۆ” كردەوە كە بە ئامانجی كۆكردنەوەی جیاوازییەكان و پێكەوە گفتوگۆ كردن لەسەر كێشە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان و گوزەران و ژیانی هاوڵاتیان ، لەماوەی دوو ساڵی رابردوو هەموو مانگێك كۆمەڵێك كەسایەتی و ئەكادیمیستی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق و دەوڵەتانی ناوچەكە كۆكردۆتەوە بۆ ئەوەی پێكەوە گفتوگۆی راشكاوانە بكەن و پێشنیار و راسپاردەی گونجاو بۆ كێشەكان پێشكەش بكەن.
دوای ئەم پەیڤە، راپۆرتی مەیدانی بازنەی گفتوگۆ لەسەر سكرین بۆ ئامادەبوان نمایشكرا كە تیایدا رابۆچوونی ئەكادیمیست و چاودێرانی سیاسیی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان لەسەر ئەم پرسە هەستیارە وەرگیرابوو، پاشان ئامادەبووان بەچڕی و راشكاوانە گفتوگۆیان لەسەر پرسەكە كرد.
خاڵی هاوبەشی ناو كۆی بۆچوونە جیاوازەكان لەو خاڵەدا بەرجەستە بوو كە كەوتنی رژێمی ئەسەد وەرچەرخانی گرنگ و كاریگەر لە نەخشەی جیوسیاسیی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەراست دروست دەكات، بەڵام ناڕوونیەك هەیە لە ئاراستەی ئەو گۆڕانكارییانەی كە مەزندە دەكرێت لە ناوچەكەدا بێنە ئاراوە.
سەبارەت بە پێگەی دەوڵەتی عێراق كە لەسەر لێواری ئەم گۆڕانكارییە چاوەڕوانكراوەیە، گفتوگۆكە بە گشتی جەختی لەسەر ئەوەكردەوە، زۆر گرنگە لەم قۆناخەدا بڕیار بەدەستانی بەغدا بە ئەقڵانی و دووربینانە بەرژەوەندی باڵای عێراق لەبەرچاو بگرن و خۆیان لەو شەڕەوە تێوەنەگلێنن، سەبارەت بە رۆڵ و كاریگەری هەرێمی كوردستان و ئایندە و چارەنووسی ئەم هەرێمە،ئامادەبووانی ئەم گفتوگۆیە هەموو لەسەر ئەوە كۆك بوون كە سیاسەت و لۆژیكی دووربیانەی سەرۆك بارزانی دەتوانرێت ئومێدی لەسەر هەڵبچێنرێت بۆ ئەوەی هەم هەرێمی كوردستان و هەم عێراقیش لەم شەڕە دووربخرێتەوە.
سەربارەت بە چارەنووسی رۆژئاوای كوردستان و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیانەی كێشەی كورد لە ” سوریا و توركیا” ، زۆر بە تەقدیرەوە هەڵوێست و تێروانینی سەرۆك بارزانی بەرز هەڵسەنگێراو جەخت لەوە كرایەوە كە هەموو كات بەڕێزیان پێشوازی لە چارەسەری ئاشتیانەی كێشەی كورد كردۆتەوە و ، لەدوای كەوتنی رژێمی ئەسەدیش، دیسان جارێكی دیكە پەیامەكەی ئەوەی سەلماندەوە كە سەرۆك بارزانی خەمخۆری هەر چوار پارچەی كوردستانە.