ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12/16، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی دەوڵەتی قەتەڕ، لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، کە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەت بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە حوسێن بن عەلی ئەلفەزاڵە، کونسوڵی گشتیی قەتەڕ و ستافی کونسوڵخانە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
کونسوڵی گشتیی قەتەڕ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و بەشداریی سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکە دەربڕی.