ڤیان دەخیل: دەرکردنی کارتی نیشتمانی لە کەمپەکان دەستیپێکرد

پرۆسەی دەرکردنی کارتی نیشتمانی لە کەمپەکان دەستیپێکرد، لەبارەیەوە گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ڤیان دەخیل دەڵێت: دەرکردنی کارتی نیشتمانی لەنێو کەمپەکان بۆ خەڵکی زۆر گرنگە و هاوکارییان دەکات، گوتیشی: ڕۆژانە دەتوانن 100 کارتی نیشتمانی لەنێو کەمپەکان دەربکەن،پێویستیشیان بە 70 هەزار کارتی نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان لەنێو کەمپەکان هەیە.

دووشەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفراسنێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: زەحمەت بوو بۆ خەڵکی کەمپەکان بچنەوە شنگال تاکوو کارتی نیشتمانی دەربکەن، زۆرینەیان بەهۆی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و دارایی، بەهۆی دووریی ڕێگە کە خەرجیی زۆری هەبوو، نەیدەتوانی بچێتە شنگال بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی، بۆیە نزیکەی ساڵێکە لەگەڵ فەرمانگەی ڕەگەزنامە و پەساپۆرتی بەغدا وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەوڵدان بۆ ئەوەی تیمەکانی دەرکردنی کارتی نیشتمانی بێنە نێو کەمپەکان بۆ ئەوەی مامەڵەی هاووڵاتییان بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی ڕایی بکەن، ڤیان دەخیل ئاشکرایکرد، ئەو کارە بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و پەساپۆرتی دهۆک دەکرێت و دەڵێت: پێویستمان بە 70 هەزار  کارتی نیشتمانی هەیە لەو کەمپانە.