ئەمڕۆ دووشەممە 2024.12.16، بەئامادەبوونى زەعیم عەلى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.سالار عوسمان، بەرپرسى بەشى ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندنى پارتى و ژمارەیەکى تر لە نووسەر وڕۆژنامەنووسان، لە ڕێورەسمێکدا بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنى پارتى، کتێبى لیواى مافپەروەرى خانەنشین فارووق ئیبراهیم شەریفى لە ژێرناونیشانى ” الضباط الكرد في الجيش العراقي” ناساند، کە باس لە ڕۆڵى مێژووى ئەو ئەفسەرە کوردانە دەکات کە لە دامەزراندنى سوپاى عێراقى و ریزەکانى سوپادا ڕۆڵیان هەبووە و بەرپرسیاریەتى باڵایان پێسپێردراوە.
پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە نووسەرى کتێب و هەوڵ و ماندووبوونی لە نوسین و بڵاوکردنەوەى، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.